سوپای تورکیا کاروانێکی سەربازی کە لە تیمەکانی کۆماندۆ پێکهاتبوون رەوانەی سەر سنووری ئیدلب کرد و شەوی رابردووش گەیشتنە شاری کلیس.
شهوی رابردوو 8ی شوباتی 2019 ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی و تیمەکانی کۆماندۆی سوپای تورکیا گەیشتنە شاری کلیس، کە لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا نێردرابوون.
ئەو کاروانە سەربازییەی سوپای تورکیا بە مەبەستی جێگرکردنیان لە یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا، بەرەو سنووری ئۆنجوپنار بەڕێکەوتن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوهی چەند رۆژێکە هێزه سهربازییهكانی سوپای توركیا هێزی زیاتر رەوانەی بۆ سهر سنوورهكانی سووریا دەکات.