زیاندانییە هەڵاتووەکەی کەرکوک دەستگیرکرایەوە

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنەوەی ئەو زیندانییە هەڵاتووەی راگەیاند کە مانگی رابردوو لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەو شارە هەڵاتبوو.

لە راگیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێستنی تاوەکانەکانی کەرکوک رایگەیاند، "ئەو زیندانییەی کە مانگی ڕابردوو لە زیندانی کەرکوک هەڵهاتبوو دەستیگیرکراوە".

ئەوەشهاتووە، دەستگیرکراوەکە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو کەس، کە 26ی مانگی ڕابردوو لە زیندانی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا هەڵهات. 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەستگیرکراوەکە لە زاخۆ بووە و بەنیازبووە بچێتە ناو خاکی وڵاتی تورکیا و دوای ئەوەی زانیارییمان پێ گەیشتووە توانیومانە دەستگیریبکەین".


PM:12:59:09/02/2019