تایبەت بە هاوسەران.. لەکاتی سێکس هەرگیر ئەم هەڵانە مەکەن

 زۆر کەس هەن کێشەی سەرجێییان هەیە ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی درووست بوونی کێشە لەنێوان هاوسەراندا و هەندێک جار خانمان چەندین رێگای ناتەندروست دەگرنەبەر بۆ باشکردنی ئەو پەیوەندییە، بەڵام لەبری باشترکردن پەیوەندیەکەیان خراپتر دەکەن.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن بەشێک لە خانمان بۆ وروژاندنی هاوسەرەکانیان هەندێک رەفتاری نامۆ دەکەنو  پێان وایە بەو رەفتارانە حەزی هاوسەرکانیان بەدەست دەهێنن، بەڵام هەندێک کات ئەو هەڵسوکەوتانە پێچەوانەوە دەبنەوە، کە بریتین لە:

- زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بۆندا: ڕاستە هەستی بۆن کردن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ڕاکێشانی سەرنجی پیاوو دروستبونی ئارەزوی سێک، .بەڵام زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بۆندا ئەم حەزە دەمرێنێت،لەبەرئەوە لەم ڕوەوە سادەبەو بۆنی کەم و ئارام بەکار بهێنە.

-دەنگی زۆر بەرز لەکاتی سێکسدا:لە کاتی سێکسدا دەنگی زۆر بەرز هەندێ جار بەڵگەیە بۆ نماییش کردن و زیادەڕەوی لەو هەستەدا.

- دەموچاوی مراوی: ئەگەر پێت وایە کە دەرخستنی لێوەکان بۆ پێشەوە شتێکی سێکسیە، ئەوا تۆ هەڵەیت لەوەدا.   

- رۆڵی دایک مە بینە بۆی..گرنگی پێدانی زۆرو ئامۆژگاری و هەڵسوکەوتی دایکانە ئارەزوی سێکس کردنی ناهێڵێت لەگەڵتدا، لەبیرت بێت تۆ هاوسەری ئەویت نەک دایکی ڕۆڵی خۆت بزانە.

- دووبارە کردنەوەی هەڵسوکەوتی منداڵانە: هەندێ کەس پێیان وایە ئەگەر وەک منداڵ بدوێن لەگەڵ پیاودا ئەوە شتێکی وروژێنەرە، بە پێچەوانەوە ئەمە لەگەڵ پێگەشتن و خانمی تۆدا یەک ناگرێتەوە.

- زۆر هەوڵ دان بۆ ڕازی کردنت: ڕاستە کە هەوڵ دان بۆ بەدەست هێنانت شتێکی سەرنج ڕاکێشە.بەڵام بزانە لە چ کاتێکدا ئەم یاریە درێژە پێ دەدەیت، کە نەبێتە هۆی نەمانی ئارەزوی سێکس.


PM:01:21:09/02/2019