لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان هەواڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین(ئومێد محه‌ممه‌د عه‌لی) راگەیاند.
لە پرسەنامەیەکدا لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان بڵاویکردووەیەوە، کە كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین (ئومێد محه‌ممه‌د عه‌لی) ناسراو به (شاكار) ئەمڕۆ شەممە له شاری لاهای له هۆڵه‌ندا کۆچی دوایی کردووە.
ده‌قی پرسهنامهكه...
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین (ئومێد محه‌ممه‌د عه‌لی) ناسراو به (شاكار) راده‌گه‌یه‌نین، كاكه شاكار له خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕ به‌بیری كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری گۆش كراوه، له‌ساڵی 1981 له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بریندار بووه و له‌و ساته‌وه بووه به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت،به‌داخه‌وه ڕۆژی شه‌ممه 2019/2/9 له شاری لاهای له هۆڵه‌ندا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت، به‌م بۆنه خه‌مناكه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌كه‌یی و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
لقی هه‌نده‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان