لە دانیشتنێکی دادگای مێردین گۆڵسه‌ر یڵدرم په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په) به حەوت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردن سزادرا.
چواره‌مین دانیشتنی دادگایی‌کردنی گۆڵسه‌ر یڵدرم پەرلەمانتاری هەدەپە له دادگای سزا قورسه‌كانی مێردین بەڕێوەچوو، دادگاکە بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی و هاوکاریکردنی رێکخراوە قەدەغەکراوەکان، سزای حەوت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.
بە وتەی عەبد ئیکە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بۆ دواڕۆژ، هەرچەندە پێشتر ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادگای ناوچه‌ی دیلۆكهه‌ڵوه‌شاته‌وه، به‌ڵام دادوه‌رانی دۆسیه‌كه هه‌مان سزایان خوێنده‌وه و سوربوون له‌سه‌ر بڕیاری سزادانه‌كه.
نوێنەرەکەی هەدەپە باسی لەوەشکردووە، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ماوه‌ی دووساڵه زیندانیكراوه و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستی تێكچووه.