هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشیان بۆسەر دوا پێگەی داعش دەستپێکرد

هێزەکانی سوریا دیموکراتی ئەمڕۆ ٩ ی شوبات دەستیان کرد بە هێرش بۆسەر دوا مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە گوندەکانی دێرزور.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە میدیاکانیان راگەیاند" ئەو ئۆپراسیۆنەی دەستیان پێکردووە بۆ سەر دوا مۆڵگەی چەکدارانی داعشە لە گوندی " باغوز " لە دێرزوور کە تەنها گوندە چەکدارانی داعش تیادا ماوە".

ئەم ئۆپراسیۆنە کە وەک ئۆپراسیۆنەکانی تر ، پاڵپشتیەکی ئاسمانی تەواو دەکرێت لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش کە بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دە رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار مەدەنیان لەو گوندانە رزگارکردو چەکدارانی داعشیان لە گوندی " باغوز " مۆڵدا تا ‌هێرشبکەنە سەریان.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەزار چەکدارەوە هێرشکە ئەنجام دەدەن.



PM:08:35:09/02/2019