كۆسرەت رەسوڵ: بۆ یەکێتی کابینەی نوێی حکومەت و کەرکوک و بەغدا یەک پاکێجە

كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی رایگەیاند، وەک یەکێتی پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و چارەسەری دۆخی كەركوك و یەك گوتاری و یەك دەنگی كورد لە بەغدا وەک یەک پاکێج لێی دەڕوانین.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئیسپانیاو هەرێمی كوردستان كراوەو ڕۆڵی گەل و حكومەتی ئیسپانیا لە هاوكاری هێزی پێشمەرگە لە جەنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بەرز نرخێنراوە.

کۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەکرد، یەكێتی وەك پاكێجێك لە پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و چارەسەری دۆخی كەركوك و یەك گوتاری و یەك دەنگی كورد لە بەغدا دەڕوانێت.

هاوكات جێگری سكرتێری گشتی داوای لە باڵیۆزی ئیسپانیا كرد كە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی هانبدات بۆ وەبەرهێنان لە كوردستان و ڕۆڵ بینینیان لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان.



PM:06:57:10/02/2019