چەند خواردنەوەیەکی تەندروست بۆ مناڵەکەت
زۆرێک لەمناڵەکانمان بەهۆی خواردن و خواردنەوەی ناتەندرووستەوە ڕوبەڕووی کێشەی تەندرووستی دەبنەوە بەتایبەت ددانەکانیان تووشی کلۆر بوون و هەڵوەرین دەبن بۆ ئەوەی مناڵەکەت لەخواردنەوەی ناتەندروست بەدووربێت هەوڵبدە ئەم خواردنەوانەی پێبدەیت.
1ـ ئاو : گەر هاتوو مناڵەکەت تینوی بوو یەکەم خواردنەوەیەک کە پێویستە پێی بدرێت ئاوە، لەبەر ئەوەی ئاو بە باشترین و تەندرووسترین خواردنەوە دادەنرێت کە پێویستە بۆ لەش.
2ـ ئاوی میوەی سرووشتی : ئاوی میوە سرووشتیەکان سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامیینە بۆیە زۆر پێویستە بە مناڵ بدرێت بەڵام بە بێ بەکارهێنانی شەکر. هەندێک لەوانەش وەک
ـ ئەنەناس و نەعنا.
ـ ئاوی خەیار و شوتی بەتێکەڵی.
ـ شلیک و لیمۆ.
ـ پرتەقاڵ و نارنج.
3ـ ئاوی گوێز هندی: هەروەها ئاوی گوێز هندی زۆر بەسوودە پڕیەتی لە کالۆری و شەکری تەندرووست ئەمەش زۆر پێویستە بۆ تەندروستی کە ڕەنگە لە ئاوی وەرزشیش زۆر باشتر بێت.
ئا: هە ف
سەرچاوە: health line
PM:08:29:10/02/2019