پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو كرێكاری ڕاگەیاند

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوو كرێكار لە شوێنی حەوانەی خۆیان لە پرۆژەی لانە سیتی لە كەلار گیانیان لەدەستداوە.
علی جەمال قدووری، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگاداركراینەوە لەحاڵەتی مردنی دوو كرێكار لە گوندی لانە سیتی .

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەشتنی مەفرەزەكانی 104ی كەلار و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت مۆلیدە لەژوورەكەیان كاریكردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو كرێكارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی سوریان بەمەبەستی كاركردن ڕوویان لەسنووری گەرمیان كردووە لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە و پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەر هۆكاری گیانلەدەستدانیان.



PM:12:56:11/02/2019