جەبار یاوەر روونکردنەوەیەک لەسەر جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

ئەمینداری گشتیى وەزارەتى پێشمەرگە ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکى پێشمەرگە بۆ نزیک دوزخورماتوو جوڵەى پێ کرابێت و راگەیاند،" گشت هێزەکانی پێشمەرگە لە بنکە و بارەگا و هێڵى سەرەکیی بەرگرى و شوێنەکانی خۆیانن". 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیى وەزارەتى پێشمەرگە لە لاپەێەری خۆى لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی بڵاوبونەوەی جوڵەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ خورماتوو بڵاویکردووەتەوەو نوسیوویەتى، هەندێک لە هۆکارەکانى ڕاگەیاندن لەسەر زمانی فەرماندەیەکى هێزەکانی پێشمەرگە و کەسانی تر هەواڵی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ نزیک دوزخورماتوو یان جوڵەپێکردنی دوو فەوجی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجەیان بڵاوکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە جەختدەکەنەوە نە هیچ یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێ کراوە و نە فەرمانی جوڵە کردنیشی هەیە بۆ هیچ یەکەیەک و، گشت هێزەکانی پێشمەرگە لە بنکە و بارەگا و هێڵى سەرەکیی بەرگرى و شوێنەکانی خۆیانن.

ئەمینداری گشتی وەزارەی پێشمەرگە ڕوونیشیکردووەتەوە، "هەر هەواڵێک لە هەر سەرچاوەیەک بڵاوبکرێتەوە فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕێگەپێدراو نەبێت، هەواڵی ناڕاستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییە."

دەقی روونکردنەوەکە:

رونکردنەوەیەک لە فەریق جەباریاوەرمەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە‏

هەندێ لەهۆکارەکانی راگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەێکى هێزەکانی پێشمەرگە وکەسانی تر هەوالی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ نزیک دوزخورماتو وە یان جوولەپێکردنی دوو فەوجی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بلاوکراواتەوە…
ئیمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئەوهەوالانە بەگشتی رەت دەکەینەوە وجەخت دەکەینەوە کە نەهیچ یەکەیێکی هێزەکانی پێشمەرگە جولەی پێکراوە و نەفەرمانی جوولە کردنیشی هەیە بۆهیچ یەکەیەک و گشت هێزەکانی پێشمەرگە لەبنکە و بارەگا و هێلى سەرەکى بەرگرى و شوێنەکانی خۆیانن و بۆئاگاداری هەموو لایەک کە هەرهەواڵێک لە هەرسەرچاوەیەک بلاوبکەرێتەوە فەرمی نەبیت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناراستە و بێ بنەمایە و پەسەند نى یە.

فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە
11 / 2 / 2019




ئه‌م بابه‌ته ‌1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:28:11/02/2019