هەلیکۆپتەرێکی سەربازی تورکیا تێکشکا و ژمارەیەک سەرباز گیانیان لەدەستدا

هێلیكپۆتەرێكی سەربازیی توركیا لە ئیستەنبوڵ کەوتە خوارەوەو بەوهۆیەوە چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی توركیا، هێلیكۆپتەرەكە لە كاتی نیشتنەوەی ناچاریدا تێکشکاوە لە ناوچەی چەكمەكۆی ئیستەنبوڵ، كە دەكەوێتە بەشی ئاسیای شارەكەوە.

لایخۆشییەوە عەلی یەرلیكایا پارێزگای ئیستەنبوڵ بە میدیاکانی تورکیای راگەیاندووە، بەهۆی روداوەکەوە چوار سەربازی تیمی هێلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستداوە.
 



PM:08:47:11/02/2019