بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ڵامی فەرماندە باڵاكه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، لە ئه‌گه‌ری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، یادکردنەوەی ئه‌مساڵی شۆڕشه‌كه‌یان دوا یادکردنەوە ده‌بێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات، هه‌وڵی هێرشکردنی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بدات ئه‌وا دوا ساڵی ده‌بێت یادی شۆڕشه‌كه‌ی بكاته‌وه، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمە بە جدی وەربگرن.
ڕاشیگەیاند "هه‌ڕه‌شه‌كانی رژێمی ئێران پشتگوێ ناخه‌م، به‌ڵام پێی كاریگه‌ر نابم".
ئەم لێدوانەی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ لە کاتێکدایە، یەدوڵا جوانی یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری سیاسی، ڕایگەیاندبوو "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرباری ئەو توانا بەرگری و سەربازییەی کە هەیەتی، ئەو ئازایەتییەی نییە یەک فیشەکمان پێوە بنێت، بەڵام ئەگەر هێرشمان بکاتە سەر ئەوا تەلئەبیب لەسەر زەوی دەسڕینەوە".