به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاری ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ده‌ربه‌ندیخان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" نێردراوه، شه‌وی ڕابردوو له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ڕو ئاژاوه دروستبوه‌و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ش، پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر سێ چه‌كی جۆری كڵانشیكۆف و سێ مه‌غزه‌ن و 90 فیشه‌كدا، ئێستاش به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌گوێره‌ی ماده‌ی 431 له‌یاسای سزادانی عیراقی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه