پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
پاتریک شانەهان، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
سەردانەكە شاناهان بۆ ناوچەكە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر دوایین مۆڵگەكانی داعش لە ناوچەی باهۆزی سوریا كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق.