بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگە لە ناحیهی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆك كوژرا و هۆكارەكەی نەزانراوە
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو فەرماندە باڵایە ناوی یوسف عەبدوڵایە و پلەی موقەدەم بووە لە نێو هێزەكانی پێشمەرگە.
كەسوكارەكەی باس لەوە دەكەن كە موقەدەم یوسف لە دەوروبەری كاتژمێر 2-3ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە كوژراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە و دەزگا ئەمنیەکانی ئەو شارەش هیچ زانیاریەکان لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.
بۆ زانیاری زیاتر "سپی" پەیوەندی كرد بە ڕائید هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك بەڵام پەیوەندیەكە وەڵام نەدرایەوە