شیرین عەبدولوەهاب چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب، شیرین عەبدولوەهاب رایدەگەیەنێت چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

لە بەرنامەیەکی کەناڵی MBC1 شیرین باسی ئەو دۆخە دەروونییە دەکات کە پیایدا تێپەڕیووەو چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

ئەو خانمە هونەرمەندە ناسراوە باس لە پەیوەندی خۆشەویستی خۆی و هاوسەرەکەی " حسام حەبیب " دەکات کە هاوڕێی بووە و لەو قەیرانە دەروونییەی تیایدا ژیاوە حسام هاوڕێی بووەو دواتر ئەو پەیوەندیە گۆڕدراوە بە خۆشەویستی و یارمەتی داوە لەو کێشە دەروونیە دەربچێت.
شیرین عەبدولوەهاب ئاشکرای دەکات کە تا ئێستا لەلای پزیشکێکی دەروونی چارەسەر وەردەگرێت.



AM:06:35:12/02/2019