رۆژی پێنجشەممە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ بەپابەرێکی عێراقی لە یەکێک لە کەمپەکانی یو ئێن لە شاری بۆڵو-ی تورکیا بە چەقۆ ژنەکەی خۆی دەکوژێت.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەهەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و نەهامەتی ژیانی پەنابەریەوە پیاوێک کە بەرەگەز عەرەبن بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر ژنەکەی و دەیکوژێت.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردوووە، روداوەکە لە لە یەکێک لە کەمپەکانی رێکخراوی یوئێن روویداوەو دوایروداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پیاوەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پیاوەکە ناوی (ح،ف،ه)ەو ژنەکەش ناوی (س،ج م)ەو خاوەنی چوار منداڵن،بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩، لەلایەن دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران کوردە یەشار تەرمی ژنەکە لەگەڵ چوار منداڵەکەی بگەرێندرێتەوە بۆ عێراق.