ژاکان و هاوسەرەکەی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتن

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد ژاکان حەمە عەلی خان بە ستایلێکی جیاوازو سەرنجراکێشلەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت.

ژاکان حەمە عەلی خان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوەو بووەتە مایەی خۆشحاڵی و سەرنجراکێشانی هەوادارانی.

ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".

ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.



AM:10:00:12/02/2019