ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەندرا

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكه‌ دەكات رۆژی 18ـی ئەم مانگە ئامادەی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بن و ئەجێندای کۆبوونەوەکەس ئاشکرادەکات.

رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە دەكات رۆژی 18ـی ئەم مانگە ئامادەی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بن.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكە، ئاماژە بە شوێنی كۆبوونەوەكە نەكراوە بەڵام كاتژمێر 10:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە 18-2-2019 دەستپێدەكات.

هەر بە پێی ئەو خشتەیە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا "رەوشی ئەمنی و ئیداری ئێستای پارێزگاكە" تاوتوێی دەكرێت و كاتژمێر 1:00 كۆتایی بە كۆبوونەوەكە دەهێندرێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هەفتەی رابردوو پارتی و یەكێتی لەسەر دیاریكردنی 18ـی ئەم مانگە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رێككەوتن.



PM:11:38:12/02/2019