هونەرمەندێکی بەناوبانگ هاوسەرگیری کرد

ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا "بوراک سەرگان"  ئەڵقەی هاوسەری لەگەڵ خانمە پێشکەشکارێکی ناسراو گۆڕییەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کە ئەکتەری ناسراو بوراک سەرگان تەمەن 58 ساڵ لەگەڵ پێشکەشکاری دیاری تورکیا نیهان ئۆنسالی تەمەن  36 ساڵ لە ئاهەنگێکی بچوکدا بە بەشداری چەند هاوڕێیەکیان ئەڵقەی دەستگیرانیان گۆڕیوەتەوە.

بوراک سەرگان ئەکتەرێکی ناسراوی تورکیایەو لە ساڵی1961 لە ئەنقەرە لەدایکبووەو، باوکی شانۆکار و دایکی گۆرانیبێژێکی دیاری ئۆپرا بووە، هەرچەندە پێشتر لە ساڵی 1999 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام دوای بوونی منداڵێک جیابوونەتەوە. لە دیارترین ئەو درامایانەی بەشداربووە "ئەشقی شێتانە" بووە کە رۆڵی باوکی پاڵەوانی دراماکە "ئەمیر" ی بینیوە.



AM:04:07:13/02/2019