وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە کەرکووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوەو وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، "له چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕێكی میدیادا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی درووست بوونی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن له كه‌ركووك و ئاماژه به چه‌ند ناوێك دراوه گوایه به‌رپرس و جێگری ئه‌م ژووره ئۆپه‌راسیۆنه‌ن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ر له به‌ری ئه‌مجۆره زانیاری و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و تا ئێستاش هیچ جۆره ژوور و لیژنه‌یه‌كی له‌مجۆره پێكنه‌هێنراوه.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
له چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕێكی میدیادا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی درووست بوونی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن له كه‌ركوك و ئاماژه به چه‌ند ناوێك دراوه گوایه به‌رپرس و جێگری ئه‌م ژووره ئۆپه‌راسیۆنه‌ن. ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ر له به‌ری ئه‌مجۆره زانیاری و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین تا ئێستا هیچ جۆره ژوور و لیژنه‌یه‌كی له‌مجۆره پێكنه‌هێنراوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
13/2/2018