" شاندێکی یەکێتی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت"

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عومەر فەتاح بە نهێنی بەرەو کۆماری تورکیا بەڕێ کەوت.

ماڵپەڕی باس نزیک پارتی ئاشکرای دەکات" ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩، شاندێکی یەکێتی کە عومەر فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە سەرۆکایەتی دەکات، سەردانی تورکیای کردووە".
 
وەک ئەو ماڵپەڕە باسی دەکات " تورکیا ئامانجیەتی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو شاندەی یەکێتی، حزبەکە هۆشدار بکاتەوە لەوەی کە دەبێ پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ پەکەکە بە شێوەیەکی یەکجارەکی بپچڕێنێت".

ئەوە لە کاتێکدایە ٢٥ی کانوونی دووەم فڕۆکەخانەی سلێمانی کە گەشتەکانی بەرووی تورکیادا ماوەی ساڵێک و سێ مانگ بوو لەلایەن تورکیا داخرابوو، کرایەوە.
پارتی پەیوەندیەکی دەیان ساڵەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا هەیە، یەکێتی دوای تێکچوونی پەیوەندیەکانی لە نەخۆشکەوتنی تاڵەبانییەوە، ئێستا سەرقاڵە بە گەرمکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە هاوشێوەی پارتی. 



AM:09:03:13/02/2019