سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ١٤ ی شوبات " رۆژی ڤالانتاین " پارتی و گۆڕان له شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
میدیاکانی گۆران بڵاویان کردەوە، " سبه‌ینێ كاتژمێر 11 كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه و شاندی گۆڕان داواكارییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به پارتی ده‌كه‌ن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٨ ی شوبات پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو تا ئێستا وەک عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بۆ کردووە بڕیاری بەشداریکردن، یان رەتکردنەوەیان نەداوە.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی لە رۆژەکانی ڤالانتایندایە، هەرچی پەیوەندی یەکێتی و پارتی یە رۆژێک ڤالانتاینەو رۆژێکی تریش پڕە لە کینەو ساردی.