بەم نیشانانەدا بزانە ئاسنی پێویست لە لەشتدا نییە



کەمی ئاسن لەکاتێکدایە کە بڕی پێویست ماددەی ئاسن لەلەشدا نیە، ئاسن بە ماددەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ لەش یارمەتی زیندە چالاکییەکانی لەش دەدات هەروەها دەبێتە هۆی گەیاندنی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش ، ئەو کەسانەی ئاسنی پێوست لەلەشیاندا کەم دەکات تووشی کەم خوێنی دەبن ئەمەش ڕەنگە مەترسیدار بێت بۆ لەش.
 بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەشت ئاسنی پێویستی هەیە تێبینی ئەم چەند نیشانەیە بکە.

ـ  بێتاقەتی.

ـ شەکەت بوون.

ـ سەرگێژان.

ـ سەرئێشە.

ـ تالێهاتن.

ـ سارد بوونی دەستو پێییەکان.

ـ هەناسە کورتی.

ـ ئازاری سنگ.

ـ دڵە کوتێ.

ـ ناسک بوونی نینۆکەکان.

ـ شەق بوونی لایەکی دەم

ـ قژوەرین.

ـ هەوکردنی زمان.

ـ دروستبوونی پەڵەی نائاسای ، یاخود زەرد بوونەوەی پێست.

ـ ناڕێکی دڵ و هەناسە دان.

ئا : هە ف

سەرچاوە : health line



AM:10:48:13/02/2019