یەکگرتوو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان راگەیاند

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە کۆبونەوەکەی ١٨ی مانگی پەرلەمان بەشداردەبین بەڵام دەنگ نادەین بە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی شوبات. د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە كێشەی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆتای پێ بێت و پەرلەمان دەست بەكارەكانی بكات.

وتیشی، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو وەك ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی خۆمان دەبینین و لەڕێگای پەرلەمانەوە فشارەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی ببینێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم.

ەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان  ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەی 18ی مانگ بەشداری دەبین و وە دەنگ نادەین بە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە و ئێمە ئەو جۆرە سیستمەمان پێ قبوڵ نیە.



PM:12:32:14/02/2019