ئەمڕۆ چوارەمین لوتکەی سێ قۆڵیی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە شاری سۆچی روسیا بەڕێوەچوو، پرسی قەیرانەکانی سوریا و هەنگاوی هاوبەشی هەر سێ وڵات تاوتوێکرا
ئەمڕۆ لەشاری سۆچی ڕوسیا، چوارەمین لوتکەی سێ قۆڵیی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران بۆ تاوتوێی قەیرانی سوریا و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەی لوتکەی سۆچی، هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و حەسەن ڕۆحانى سەرۆکى ئێران کۆبوونەوە و پرسی قەیرانەکانی سوریا و هەنگاوی هاوبەشی هەر سێ وڵات تاوتوێکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەر یەکە لە تورکیا و ئێران و روسیا کۆبوونەتەوە و ئەم کۆبونەوەیەش درێژە پێدەری کۆبوونەوەکانی تری ئاستانەیە لە پێناو دۆخی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرای ئەو وڵاتە.