قادر عەزیز: پێكهێنانی حكومەت بەبێ یەکێتی سەپاندنی دوو ئیدارەییە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بەبێ شەراكەتی راستەقینە یەكێتی بەشداری پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ناكات و دەڵێت "پێكهێنانی هەر حكومەتێك لەلایەن پارتییەوە بەبێ بەشداریكردنی یەكێتی سەپاندنی دوو ئیدارەییە".

قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە میدیای فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە، "پێكهێنانی هەر حكومەتێك لەلایەن پارتییەوە بەبێ بەشداریكردنی یەكێتی سەپاندنی دوو ئیدارەییە و داواكارییەكانی یەكێتیش پەیوەندی بەبەرژەوەندییەكانی خۆیەوە نییە، بەڵكو داواكاری سەرجەم حیزبە سیاسییەكانی ترە".

قادر عەزیز، راشیگەیاندوە،  یەكێتی پەیوەندی لە گەڵ حیزبەكانی تری هەرێم باشە و لەگەڵیاندا كۆدەبێتەوە.

زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.



PM:07:43:14/02/2019