سزایەکی قورس چاوەڕوانی بەیڵ دەکات


بەهۆی سوکایەتیکردن بە هاندەرانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە، سزایەکی قوس چاوەڕوانی گاریس بەیڵی ویڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
بەیڵ لەیاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدرید لە دێربی مەدرید، کاتێک گۆڵێکی کرد، بە دەستی سوکایەتی بە هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووە.
ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا ئەو یاریزانەی تۆمەتبارکرد بە سوکایەتیکردن بە هاندەرانی ئاتلەتیکۆمەدریدەوەو چاوەڕوان دەکرێت سزاکەی لە داهاتوودا رابگەیەنێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەو سوکایەتیەوە بەیڵ بۆ ٣ تا ٤ یاری رادەگیرێت ، ئەمەش بەهۆی یاساکانی خولەکە.



PM:08:11:14/02/2019