زانکۆی كريستيان لە ئەڵمانیا پەچەی قەدەغە کرد

زانکۆی كريستيان ئەلبريشت لە شاری کیل لە ئەڵمانیا بە فەرمی پەچەی لە پۆلەکانی وانەوتنەوەی زانکۆکە قەدەغەکرد.

بوريس بافلوفسكی، لە بەشی ڕاگەیاندنی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاند، لەبەر چەند ھۆکارێکی زانستی ناتوانرێت ڕێگە بە ئافرەتانی موسڵمان بدرێت  پەچە بپۆشن وتیشی "ئامانجی دەرچوونی ئەو یاسایە بۆ ڕێزگرتنە لە حەرەمی زانکۆکە".

وەزیری خوێندن لە ھەرێمی شليزفيغ-هولشتاين ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنی پەچە لەو زانکۆیە دەسەڵاتێکی یاسادانانە و جێبەجێکردنی لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند وڵاتێکی ئەوروپا قەدەغەکردنی پەچەیان جێبەجێ کردووە و لیژنەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانیش باس لەوە دەکات کە بڕیاری قەدەغەکردنی پەچە و باڵا پۆشی ئیسلامی پێشێلکارییە و لە دژی مافەکانی مرۆڤە.



PM:08:25:14/02/2019