لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان رێز لە رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) دەگیرێت و عاشقان وەک رۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن.
لەم جەژنەدا زۆر کەس لەگەڵ خۆشەویستەکانیان جەژن دەگێڕن و پۆستکارت یان نامەی عاشقانە بۆ یەکتر دەنێرن یان بە بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشییەکان دەکەن.
لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانێکە یادی ڕۆژی خۆشەویستی دەکرێتەوە و لەم ڕۆژەدا هاوڵاتیان بە گوڵ و دیاری پێشکەشکردن خۆشەویستی بۆ خۆشەویست و هاوسەر و کەسوکارەکانیان دەردەبڕن.
هاوکات هونەرمەندان و خانمە مۆدێل و شاجوان و هاوەڵەکانی جیاواز یادی ئەم ڕۆژەیان کردەوە
مێژووی ئەم جهژنی خۆشهویستییە دەگەڕێتەوە بۆ 17 چاخ لەمەوبەر و به یهكێك له جهژنی رۆمانهکان دادهنرێت.