ئەستێرەی گۆرانی ئەمەریکی و جیهانی، رەیهانە لە رۆژی ڤالانتاین بەوێنە جیاجیاکانی کە هەمیشە هەوادارانی راهێناوە جیاواز دەربکەوێت، ئەمجارەش جیاواز دەرکەوت.
رەیهانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو پیرۆزبایی لە فانەکانیشی دەکات.
رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە،لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.
رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.
لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند.