شاسوار عەبدولواحید:جیاوازی نێوان مەسرور و نێچیرڤان، جیاوازی نێوان کۆلاو پیپسی یە

سەرۆکی نەوەی نوێ جیاوازیەکی ئەوتۆ نابینێت لە نێوان مەسرور بارازنی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئێستای حکومەت و، دەڵێت وەک "جیاوازیی نێوان پیپسی و کۆکا کۆلایە".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە وەڵامی کۆمێنتی هاوڵاتییەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێیان پرسیووە لەسەر جیاوازی  کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی چییە، ئەو دەڵێت" جیاوازیی ئەو دوو کابینەیە وەک جیاوازی نێوان پیپسی و کۆکا کۆلایە".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە نەوەی نوێ کە خاوەنی ٩ کورسیە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی دا. 



AM:11:24:15/02/2019