بەرەسمی بەرشەلۆنە کۆتایی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاڵڤێردی هێنا



ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرەسمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەکەی ئەمڕۆ هەینی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردۆتەوە، ڤاڵڤێردی بۆ وەرزێكی تر گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی وەرزێکی تریش کە بە رێکەوتنی هەردوولا دەبێت.
بەمەش ئەو راهێنەرە تا کۆتایی وەرزەکانی ٢٠١٩- ٢٠٢٠لە یانە کەتەلۆنیەکە دەمێنێتەوەو هەر ئەمڕۆ واژۆ لەسەر گرێبەستەکە لە لایەن یانەکەو راهێنەرەکە دەکرێت.



PM:12:59:15/02/2019