ئەگەر بزانیت درەنگ نوستن چەند مەترسیدارە ئەوا زۆر بەزوی واز لەم خووە دەهێنیت



هەندێک لە خەڵکی ڕۆژانە لەبەر ئەوەی سەرقاڵی کاری دەروەن بۆیە هەوڵ دەدەن ئەرکەکانی کەی ماڵەوەیان شەوان ئەنجامبدەن ئەمەش وایان لێدەکات کە درەنگانی شەو بەخەون ، درەنگ خەوتنیش ئەم زیانانەی هەیە.

ـ بەزبونەوەی پەستانی خوێن: درەنگ خەوی دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن ولەناوبردنی گورچیلەکان ، تەنانەت مێشک و تووش بون بەسەکەتی دڵ.

ـ  لاواز بوونی بەرگری لەش:  ئەوکەسانەی درەنگ دەخەون لەشیان توانای بەرهەم هێنانی دژە میکرۆبەکانیان کەم دەکات ئەمەش وادەکات بەرگری لەش لاواز بێت.

ـ قەلەقی: کاتێک بەباشی نانوی لەش بەشێوەیەکی سروشتی دەست دەکات بەدەردانی هۆڕمۆنێک کە ئاستی قەلەقی بەرز دەکاتەوە.

ـ کێشەی سێکسی: کاتێک بەباشی نانوی هەست بە ماندو بوون دەکەیت کاتێکیش ماندوو بویت ئارەزوی سێکسیت نامێنێ.

ـ زیاد بوونی کێش: زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەوکەسانەی درەنگ دەخەون کێشی لەشیان زیاد دەکات.

ئا: هەـ ف

سەرچاوە: cosmopolitan

PM:01:23:15/02/2019