ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کورد دەدرێنە دادگا

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کورد لەلایەن دادگای دیالەوە بانگهێشتی کراون بۆ لێپرسینەوە به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتی و بەشداریان لە ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧".

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک  "لەلایەن دادگای پارێزگای دیالەوە ناوی ٢٥ بەرپرسی سەربازی کورد بەرز کراوەتەوە و داواکراون بۆ لێپرسینەوە ئەویش بەهۆی پاڵپشتی و بەشدارییەکانیان لە ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧".

بەپێی ئەو نوسراوە، کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە دەرچوە و هەروەها واژۆی موقەدەم عومەر موفرەجی لەسەرە، تیایدا هاتووە "ئەو ناوانەی لەو لیستەدا هاتون تۆمەتبارن بە پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی دابەشکردنی عێراق و لەسەر ئەو بنەمایە بانگهێشتی دادگا دەکرێن".

یەکێک لەو کەسانەی بانگهێشت کراوە عەمید سەرحەد قادر بەرپرسی پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی پارێزگاری کەرکوکە کە جارێکی دیکەش لەلایەن دادگای باڵای عێراقەوە بۆ هەمان مەبەست بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە لەسەدا ٩٣ی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕژۆی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ دەنگیان دا بۆ جیابونەوە لە عێراق.

 


PM:02:19:15/02/2019