به‌هۆی بارینی به‌فر، له شاره‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری و قه‌رس له باکورى کوردستان، رێگای ٢٢١ گوند به‌رووی هاتوچۆدا داخراون.
له ئه‌رزه‌ڕۆم پاش بارینی به‌فر له كاته‌كانی ئێواره‌وه كاریگه‌ری زیادیكرد رێگای ٢٠٢ ناوچه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا وله ئاگری كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رماوسۆڵه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كاته‌كانی شه‌و به‌فر باری و، به‌هۆی زۆری به‌فره‌وه رێگای ١٦ گوند داخران.
هه‌روه‌ها له قه‌رس كاته‌كانی شه‌و به‌فر بارین ده‌ستیپێكرد و تا بەرەبەیان به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه له شارۆچكه‌ی ئاكیاكا رێگای سێ گوند به‌رووی هاتوچۆدا داخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا له پارێزگاكانی وان، مووش و هه‌كاری تورکیا به هۆی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌وه رێگای ١٣٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی شۆفێراندا داخرا.