ڤاڵڤێردی هەموان دڵنیا دەکاتەوەو هیچ ترسێکی نیە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یاری بەلەد وەلید، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی، هەموان دڵنیا دەکاتەوە لە بەهێزی یانەکەی و رایدەگەیەنێت ئەم وەرزە باشترین دەبێت بە نسبەت منەوە.
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزێکی تر، ڤاڵڤێردی رایگەیاند، ئێمە یانەی بەرشەلۆنەین و لە هیچ یانەیەک ناترسین وەکو ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید و سیڤییا، راستە ئەوان بەهێزن بەڵام بەرامبەریان هیچ دڵەڕاوکێمان نیە.
پاشان وتی" یاریەکەی سبەیە گرنگە بە نسبەت ئێمەوە تا کلاسیکۆ و یاریەکەی لیۆن دێت ئێمە ئەم یاریە بە گرنگتر دەزانین، من زۆر دڵخۆشم لە یانەکە، هەست بە متمانە دەکەم لەگەڵ یانەکەمدا، هاندەران وئیدارەو یاریزانەکان پشتگیری من دەکەن، ئەوەش ئارامی بە من بەخشیووە.
PM:08:03:15/02/2019