بەهۆی بەفرەوە لە پێنجوێن کرایە پشوو

بەهۆی بارینی بەفرەوە، لە قەزای پێنجوێن سبەی شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن كرایە پشوو.
بەناوی زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیجەکانی پێنجوێن بڵاوکراوەتەوە" دوای گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بڕیاردرا كە سبەی شەممە، لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری قەزای پێنجوێندا بكرێتە پشوو".

ئەمشەو رێگای هاتوچۆی نێوان سلێمانی و پێنجوێن بەهۆی بەفرەوە نەماو هاتوچۆ راگیرا.



PM:09:48:15/02/2019