"بافڵ تاڵه‌بانى" لە دوای کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتىراگەیاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى شوباتى 2019 بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستى حزبەکەی بۆ رێككه‌وتن له‌باره‌ى پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا وه‌ك یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پارتى و رایگه‌یاند و ئاماژەی بەوەکرد "ئێمه باسی هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركوك و كه‌ركوك و كه‌ركوك و كه‌ركوك ده‌كه‌ین".
زیاتر لە چواو مانگە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چووە، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێک نەهێنراوە، له ئێستاشدا گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى پێكردووه.