وەزیری ناوخۆی تورکیا: من دوژمنی سەرسەختی کوردم

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سۆلیو لە وەڵامی پرسیارێکدا بەڕاشکاوی رایدەگەیەنێت " بەڵێ من دوژمنی سەرسەختی کوردم".

وەزیری ناوخۆی توركیا لەلێدوانێكیدا لەناوەندێكی هەڵبژاردنەكانی ئەكپارتی ڕایگەیاند كە پەرلەمانتارەكانی هەدەپە هەمویان لای ئێمە پەرلەمانتاری ڕەتكراوەن و هیچ بەهایەكی پەڕلەمانتاریان بۆ دانانێین.

سۆیلو ڕاشیگەیاندوە كە ئەوانە پەرلەمانتاری میلەت نین و ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان میلەت بەكاردەهێنن و ئەوانە پەرلەمانتاری قەندیلن و لەوێوە فەرمان وەردەگرن.

سۆیلو ئاشكراشیكرد لەمەودوا رێگە بەهیچ كۆڕو كۆبونەوەیەك و هیچ چالاكی و ڕێپێوانێك نادەین كە هەدەپە ئەنجامیبدات و بەهەمو شێوەیەك بەرەنگاریان دەبینەوە.



PM:07:39:16/02/2019