ئایا خواردنی شۆڤان رۆژانە مەترسی هەیە لەسەر تەندرووستی



زانایان چەندین سودی  سەرسوڕهێنەری شۆڤانیان خستۆتە ڕوو، باسیان لەوە کردووە ئەگەر ژەمی هەر بەیانییەک شۆڤانی  تێدا بخورێت ئەوا بەباشترین ژەمی بەیانی دادەنرێت لەبەر ئەوەی خواردنی شۆڤان سودێکی ئێجگار زۆری هەیە هەندێک لەسودەکانیشی ئەمانەن.

ـ دابەزینی کوڵسترۆڵ: خواردنی شۆڤان دەبێتە هۆی دابەزینی کوڵسترۆڵ بەبێ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر دابەزینی کوڵسترۆڵی بەسود.

ـ دەتپارێزێت لە قەبزی: شۆڤان سەرچاوەیەکی باشی فایبەرە بۆیە لە قەبزی دەت پارێزێت.

ـ کێشی لەش دادەبەزێنێێت: شۆڤان  باشترین ژەمە بۆ ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی فایبەرە ئەمەش وادەکات بۆماوەیەکی زۆر بەتێری بمێنیتەوە.

ـ بەرگری لەش بەهێز دەکات: شۆڤان خانەکانی خوێن لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت ئەمەش وادەکات بەرگری لەش بەهێزتر بێت.

ـ  ئاگاداری پێست:  شۆڤان دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە چەند نەخۆشییەک  هەروەها یارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی  PH پێست دەدات.

ـ لەتوشبوون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت: شۆڤان بڕێکی باش ڤیتامین C تێدایە کەلەتووشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزت.

ـ کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

ئا: هە ف

سەرچاوە: m. recipes




PM:09:20:16/02/2019