رێکخراوی ١٧ ی شوبات و کەسوکاری شەهیدان بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەر خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات و رێزگرتن لە شەهیدانی ئەو خۆپیشاندانە، دوو چالاکی سازدەکات.
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ١٧ی شوبات لە گردی سەیوان لەسەر گڵکۆی شەھید ڕێژوان لە گردی سەیوان کاتژمێر ٩:٣٠ گردبونەوەیەکی ماتەمینی ئەنجام دەدرێت.
دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەرۆ لە ھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، بۆنەی یاد و وتار و خەڵاتی ساڵیادی حەڤدەی شوبات ئەنجام دەدرێت.
ئەو مەراسیمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا تۆمەتبارانی بکوژی شەهیدانی ١٧ ی شوبات نەچوونەتە بەردەم دادگاو ئەو ژمارە کەمەی چوونەتە بەردەم دادگا دادپەروەرانە دادگایی نەکراون، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندەرێک کە داوای یاسایی لەسەربوو حوکمدراو زیندانییەکەی تەواوکرد.