د. نەجمەدین کەریم: پێش شەش مانگ دەستلەکارکێشانەوەم ئاراستەی جێگری سکرتێر کردووە

نووسینەگەی د. نەجمەدین کەریم لەسەر بڕیاری دەرکردنی لە یەکێتی رایدەگەیەنێت ناوبراو شەش مانگ لەمەوپێش نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە.

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لەکاتێکدا ولاتەکەمان و ناوجە دابراوەکان وکەرکوک بەتایبەتی بە کەشێکی دژوار و سەخت تێدەپەرێت لەھەمان کاتدا بەشێک بەناو یەکێتی ئەم کارەساتەتان بەسەر نەتەوەکەمان و شارەکەمان ھێنا لەبەری لێکۆلینەوە و داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان و ئەندامانی یەکێتی و شاری کەرکوک بکەن کەجی ھێشتا بەکارە نامۆکانیان کە دوورە لە رەوشتی سیاسی و رەوشتی بەرزی ھەڤاڵ مام جلال بەردەوامن لە پیلانەکانیان بۆیە بەگرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی و شاری کەرکوکی خۆراگر رابگەیەنین:

١- بە پێی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە ماددەی ٣٢ کارودەسەلاتەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دیاری کردووە کە پێک ھاتووە لە ( ٨ ) برگە بە ھیج جۆرێک دەسەلاتی لادان و دانان و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یان نیە.

٢- لە ماددەی ( ٣٥ ) ی پەیرەوی ناخۆ بە روونی دیاری کراوە کە بە کۆی ٣/٢ دەنگی ئەندامەکانی دەسەلاتی ھەڵسپاردن یاخود سرکردنیان ھەیە واتا بەھیج جۆرێک توانای لادان و دەرکردن و زیاد کردنیان نیە.

٣-لە ماددەی ( ١١ ) ی پەیرەوی ناوخۆ دەسەلاتی داوەتە مەلبەندەکان کە توانای دەرکردنی ئەندامەکانی ھەبێت ئەوەش بەوجۆرەی دیاری کراوە ( سەرنج راکێشان ، ھەڵسپاردن ، پلە داگرتن ، دەرکردن ) واتا لێرەش بەپێی پەیرەو ئەندامەکانی حزب لە سنووری جالاکی مەلبەندەکان دەگرێتەوە نەک سەرکردایەتی.

٤- مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە دوایی کۆنگرەی ٣ پێشێلی پەیرەوی ناوخۆیان کردووە بە زیاد کردنی کە بەپێی پەیرەو لە ماددەی ( ٣٦ ) دەبێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە ( ٩-١١) کەس بێت بەلام زیادکرا بە (١٦ ) کەس ئەوانەش ھەریەکە لە ( سعدی پیرە و ئازاد جوندیانی و شورش اسماعیل و رزگار علی و ئاسۆ مامەند ) بوون کە لە کۆمیتەی سەرکردایەتی دەنگیان بەدەست نەھێنا بۆ بوون بەئەندام مەکتەب سیاسی دواتر کران بەمەکتەب سیاسی.
٥- ئێمە لە ( ١٥/٧/٢٠١٨ ) بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان داتە دەست بەرێز کاک کۆسرەت رسول علی کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیە ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشمان روونکردۆتەوە .کە کات وساتی خۆی ھات شتی زۆرتر ھەیە دەیخەینە روو. لێرەدا رایدەگەیەنین ئەم رفتارانە ھیج لە ئێمە ناگۆرێت بەلکو زیاتر و زیاتر بەردەوامان ئەکات لەکارەکانمان بۆ بەرژەوندی شاری کەرکوک و سەرجەم ناوجەدابراوەکان.

ھاوپێج وێنەیەک لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەمان . نوسینگەی تایبەتی دکتۆر نەجمەدین کەریم ١٦/٢/٢٠١٩




ئه‌م بابه‌ته ‌1242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:01:16/02/2019