ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە لێدانێکی سزای میسی گەڕایەوە ب بردنەوەکانی



لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە توانی بە لێدانێکی سزا بگەڕێتەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی ١-٠ شکست بە یانەی بەلەد وەلید بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە گەری ٢٤ی خولی ئیسپانیا، لە ناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەلەد وەلیدی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
تاکە گۆڵەکەش میسی لە خولەکی ٤٣ بە لێدانی سزا تۆماری کرد.
هەروەها میسی لە خولەکی ٨٥ لێدانێکی تری سزای لە یاریەکە لە دەستدا.
بەرشەلۆنە ژمارە خاڵەکانی بۆ ٥٤ خاڵ بەرزکردەوەو ئێستا لە پلەی یەکەمی خولەکەیە.





AM:12:48:17/02/2019