تمەنی ئێرانی دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ ی شوبات نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕی دراوی کوردستاندا دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەلآم تەمەنی ئێرانی نرخەکەی دابەزیووە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد حاجی رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٩٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.



AM:09:15:17/02/2019