وێنە.. هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ ی شوبات هونەرمەندی دیاری شاری هەولێرو کوردستان، حسێن عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، هونەرمەند فەرهەنگ غەفور لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی پەیکەرساز حسێن عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد".

حسێن عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٤١ لەهەولێر لەدایکبووە، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدای تەواوکردووە، یەکێک بوو لەدەستەی دامەزرێنەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، چەندین بەرهەمی هونەریی لەبواری پەیکەرسازی و شیوەکاریی و خۆشنوسیدا هەیە، یەکێک بوو لەهونەرمەندە دێرینەکانی هەولێر.



AM:11:05:17/02/2019