جەیمس جێفری: هەنگاو بە هەنگاو لە سوریا دەکشێینەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، هەموو هێزەکانیان لە سوریا بە یەکجار ناکشێننەوە و بە ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان هەنگاو بە هەنگاو دەکشێنەوە.

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، "بە ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەنگاو بە هەنگاو لە سوریا دەکشێینەوە نەک بە یەکجار".

١٩ی کانونی یەکەمی ۲۰۱٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا کۆتایی هاتووە و ئیتر کاتی کشانەوەیانە لەو وڵاتە.



PM:04:15:17/02/2019