پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری لەلایەک هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە به‌تۆمه‌تى "دزیكردن" له رایگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست سپی كه‌وتوه تیایدا هاتوه، له ڕۆژى 10ى شوبات، هاوڵاتیه‌ك له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سكاڵاى یاسایی به تۆمه‌تى "دزیكردن لێى" له بنكه‌ى پۆلیسى هه‌واره‌به‌رزه له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كردوه.
ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی پۆلیس، توانرا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباره‌كان بوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا پۆلیسى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتباره‌كان بە بڕیارى دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.