تایبەت بەدایکان: گەر ئەم خواردنانە بخۆیت شیری مەمکت چاوەڕوان نەکراو زیاد دەکات
بێگومان دایکان پێویستیان بەخواردنی باشوتەندروست هەیە بۆزیادبونی ڕێژەی شیری مەمکیان ،ئەمەش لەپێناو هەبوونی کۆرپەلەیەکی ساغ و تەندروست دایە، پسپۆڕان چەند جۆرێکی خۆراکیان خستۆتە ڕو گەر بێتو بخورێن شیری مەکیان چاوەڕوان نەکراو زیاد دەکات. ئەوانیش:
ـ شۆڤان: شۆڤان سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە بۆیە زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی دایک لەکەم خوێنی، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتەڕو کەمخوێنی هۆکارە بۆ کەمی شیری دایک.
ـ سیر: سیر بە خواردنێکی زۆر سەرسوڕهێنەر دادەنرێت لەزیادبونی شیری دایک.
ـ گێزەر: گێزەر لەبەر ئەوەی ڤیتامین A ی تێدایە یارمەتی زیادبوونی گەشەی کۆرپەلە دەدات.
ـ سپێناخ: سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە بۆیە زۆر بەسوودە بۆ دایکی شیردەر.
ـ ڕازیانە: ڕازیانەش هەروەها ڕێژەی شیری دایکان زیاد دەکات.
ـ شمڵی: شمڵیش هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بووی شیری دایک.
ـ گوێز: گوێز دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی سێرۆتۆنین کە یارمەتی زیاد بوونی شیری دایک دەدات.
ئا: هە ف
سەرچاوە:paracto
PM:10:25:17/02/2019