گۆران داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵ دەکات

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند لە کۆبونەوەیەکی ئەمڕۆی جڤاتدا پێشنیارکراوە کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتدا  بەشداری پێبکرێت.

ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزوتنوەی گۆڕان لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جڤاتی نیشتمانی بە هەندێک سەرنجەوە بەکۆی دەنگ رێککەوتنەکەی پەسندکرد و فراکسیۆنی گۆڕانیش بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات. 

وتیشی، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا دوو پێشنیازمان کردوە، یەکەمیان دواخستنی کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمان بووە بۆ ئەوەی باشتر لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی هەبێت، هەروەها دووەمیش ئەوەیە کۆمەڵی ئیسلامیش لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەشداری بکات.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان هیواشیخواست، کە یەکێتی و پارتیش بگەنە رێککەوتن و بتوانین حکومەت پێکبهێنین.



PM:10:54:17/02/2019